جەختی لاوروڤ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ جیهانی ئیسلام
May 14, 2025 14:04 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد ڕووسیا پەیوەندیی دۆستانەی خۆی لەگەڵ جیهانی ئیسلام بە نرخ دەزانێت و بەهێزی دەکات
. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی لوتکەی ڕووسیا وجیهانی ئیسلام ناسراو بە کازان فروم ڕایگەیاند کە ڕووسیا وەک گەورەترین هێزی ئۆراسیا و دەوڵەتێک کە زۆرێک لە هاووڵاتیانی باوەڕیان بە ئیسلام هەیە، پەیوەندی و پابەندبوونی دۆستانە لەگەڵ جیهانی ئیسلامیدا دەپارێزێت و پەرەی پێدەدات. لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی هاوبەشیی زۆریان هەیە؛ بە دوای نەزمێکی جیهانی فرە جەمسەری پاوەجێ دان و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی کولتووری و یاسای نێودەوڵەتی، هەروەها ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پاوانخوازی نوێ ، لە هاوبەشییەکانی دیکەی مۆسکۆ و وڵاتانی ئیسلامین.