شەقامەکانی برۆکسێل؛ یەکدەنگ بۆ ئازادیی فەلەستین
May 15, 2025 15:17 Asia/Tehran
خەڵکی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و ئەوروپایی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە بوون.
یەکێک لەو وڵاتانە وڵاتی بەلژیکە کە دەیان هەزار کەس لە شەقامەکانی شاری برۆکسێل بۆ هاوخەمی و پاڵپشتی دەربڕین لەگەڵ فەلەستینییەکان خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندەران خوازیاری پاراستنی جەماوەری فەلەستینی و کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ئیسراییل لە غەززە بوون. هەروەها هەزاران فەلەستینی لە حەفتایەمین ساڵڕۆژی داگیرکرانی وڵاتی فەلەستین لە شاری ڕامەڵڵا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد. ئەم خۆپیشاندانانە بە ناوی "هەرگیز لە بیر ناکەین و هەرگیز لێخۆش نابین" بەڕێوەچوو.