وتەبێژی سوپای پاکستان: ئیسلام ئاباد ڕێزدەگرێت لە دیپلۆماسیی ئاشتیانەی ئێران
May 17, 2025 18:03 Asia/Tehran
ئەحمەد شەریف چودەری وتی: خۆشحاڵین لە هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی برا، بەتایبەتی ئێران کە ڕۆڵی هەبوو لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: هێزگەلێک لە ناوچەکەدا هەیە کە بە هاوکاری ئەندامانی بیانی، هەوڵی دروستکردنی سەرلێشێواوی لە نێوان وڵاتانی برا لە ناوچەکە دەدەن و دەیانەوێت درزێک لە نێوان دۆست و برایاندا دروست بکەن. وتەبێژی سوپای پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران و پاکستان پەیوەندییەکی زۆر مێژوویی و برایانەیان هەیە و هەمیشە لە هەموو تەنگژەکان و تاقیکردنەوەکاندا لە تەنیشت یەکترەوە وەستاون. ئاماژەی بەوەشکرد، تاران و ئیسلام ئاباد پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکەدا.