پێکهێنانی زنجیرەییەکی مرۆیی بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر لە ئەمریکا دژی حکومەتی ترەمپ
May 19, 2025 16:57 Asia/Tehran
گروپێک لە خۆپیشاندەران لە شاری شیکاگۆی ئیالەتی ئیلینیۆی ئەمریکا ، زنجیرەیەکی مرۆیییان بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر پێکهێنا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پاوانخوازیی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ.
ئەم گروپە لە هاوڵاتیانی ئەمریکی ناڕازی دژی ئەوەی کە بە "کردەوەی نایاسایی و زاڵخوازانەی ترەمپ" ڕاگەیندرا خۆپیشاندانیان کرد . درێژایی ئەو زنجیرە مرۆییەی شەست و سێ کیلومەتر ڕاگەیندراوە . لە نێوان خۆپیشاندەراندا هەموو گرووپەکان لە چالاکانی ژینگەپارێزی تا کۆمەڵێک لە سەربازانی سوپا کە لە شەڕدا بریندارببون ئامادە بوون . خۆپیشاندەرانی دژە ترەمپ لە شیکاگۆ ڕایانگەیاند، لەگەڵ هەزاران ئەمریکی دیکە کە بۆ ئازادی بایخ دادەنێن و باوەڕیان بە مافەکانی مرۆڤ هەیە، ئیدانەی ستەمکاری و گەندەڵی حکومەتی ترەمپ دەکەن.