جێگری تڕەمپ : وتووێژەکانی ڕووسیا و ئوکراین گەیشتووەتە بنبەست
May 19, 2025 17:07 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی ئەمریکا نائومێدی خۆی لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەربڕی و ڕایگەیاند دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست
جی دی وەنس جێگری دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە وتووێژێکدا لە شاری ڕوم بە ڕەخنە گرتن لە کردەوەی ڕووسیا لە هەمبەر وتووێژەکان وتی : تڕەمپ بە ئەگەری زۆر گوشار دەخاتە سەر پووتین سەبارەت بەوەی کە دی بۆ کوتایی دان بە شەڕ ئامادەیە یان نا . جێگری تڕەمپ جەختی کرد کە ئەمریکا بە نیاز نییە کات بە فیڕوو بدات و دەبێ ئاکامی هەست پێکراو لە ڕەوتی وتووێژەکان بە دەس بێت . جێگری سەرۆک کوماری ئەمریکا وتیشی ئەگەر ڕووسیا هاوکاری ناکات لە ئاکامدا ئەمریکا دەبێ ڕابگەینێت کە ئەمە شەڕی ئێمە نییە .