May 20, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی حەڤدەهەمین هەگبەی بایکۆتی یەکێتیی ئەورووپا دژ بە ڕووسیا

یەکێتی ئەورووپا حەڤدەهەمین هەگبەی بایکۆتی خۆی دژ بە ڕووسیا پەسەند کرد.

وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا حەڤدەهەمین هەگبەی بایکۆتیان دژ بە ڕووسیا پەسەن کردووە کە نزیکەی ٢٠٠ گەمیی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە کە باڵای وڵاتانی دیکەوە هاتووچۆ دەکەن. کایا کالاس ڕێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئەم هەگبەیەدا نزیکەی ٢٠٠ گەمی ڕووسی بە ئاڵای وڵاتانی دیکەوە بایکۆت دەکرێن. ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە تەگبیری تازەی دژ بە مەترسییە چەندڕەهەندییەکان و وتیشی کە خەریکی تاوتوێکردنی بایکۆتگەلێکی تازەی دژ بە ڕووسیاین. کالاس جەختی کرد کە بێتوو شەڕی ئۆکراین بەردەوام بێ، کاردانەوەکانی یەکێتیی ئەورووپا توندتریش دەبێ.

سەرپەیڤ