May 26, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • لەکارکەوتنی مترۆ و داخرانی شەقامەکان لە هیندستان لەبەر بارینی توندترین باران لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا

بە دەستپێبوونی بارینی بارانی وەرزانە لە بەمبەئی ، پێتەختی ئابووری هیندستان ئەمڕۆ شایەتی بارینی توندترین باران لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا بووە .

بارینی زۆر توندو قورسی باران لە بەمبەیی بووەهۆی ئەوەی زۆرێک لە شەقامەکانی ئەم شارە لەژێر ئاودا نوقم بن و وێستگەکانی مترو دابخرێن.

بارانی وەرزانەی باشووری ڕۆژئاوا ئەمڕۆ  شازدە رۆژ زووتر لە چاوڕابردوو گەیشتووەتە بەمبەئی.

بەوتەی کاربەدەستانی  هەواناسی، ئەم بارانە توندە، ریکوردی 107 ساڵەی بارینی لە بەمبەئی تێپەڕاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی  لە بەمبەئی و چوار ناوچەی دیکەی ئەیالەتی مهاراشترا باری نائاسایی ڕابگەیەندرێت .

ئیدارەی هەواناسی هیندستان ڕایگەیاندووە ڕۆژانی داهاتوو  ناوچەگەلێکی زۆرتر لەم وڵاتە شایەتی بارینی ئەم بارانە قورسە دەبن.

سەرپەیڤ