May 26, 2025 19:54 Asia/Tehran
  • زللـەی هاوسەری ماکرۆن لە پەناگوێی سەرۆکی فەڕەنسا

هاوسەری سەرۆکی فەرەنسا لە کاتی سەفەری ئاسیایی ماکرۆن دا ، زلـلەیەکی لێ دا .

بڵاو بوونەوەی گرتە ویدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا نیشان دەدات کە بریجیت هاوسەری ئێمانۆئل مەکرۆن سەرۆکی فەرنسا دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان لە وێتنام زلـلەیەکی لێ دەدا.

مەکرۆن ڕۆژی ڕابردوو لە چوارچێوەی سەفەری ئاسیایی خۆی دا گەیشتە وێتنام  . 

سەرباری ئەوەی سیمای هاوسەرەکەی مەکرۆن لەنێو ئەم ویدیویەدا جوان دیار نییە بەڵام ئەو کەسە هەر ئەو جلەی لەبەردایە کە هاوسەرەکەی مەکرۆن لەو سەفەرەدا لەبەری کردووە.

وادیارە مەکرۆن لەم کارەی هاوسەرەکەی شۆک بووە  بەڵام هەوڵ دەدات لەبەردەم کامێراکان دا  دان بە خۆیدا بگرێ.

 ئەمە تەنیا چالنجی مەکرۆن لە ڕۆژانی ئەم دواییەد ا نییە ، هەندێ قسەش سەبارەت بە بەکارهێنانی کۆکایین لەلایەن مەکرۆنەوە بڵاو بووەتەوە  . 

ئەو بابەتە لە گرتە ویدیوییەک دا لەسەر سەفەری شەوانەی مەکرۆن لەگەڵ ستارمر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و فریدریش مێرێز، ڕاوێژکاری  ئاڵمانیا لە گەڕانەوەیان لە کییێفەوە بۆ پاریس بڵاو بووەتەوە.

سەرپەیڤ