وشداریی لاوروف سەبارەت بە جم و جوڵی سەربازی ڕوژئاوا لە نزیکیی سنوورەکانی ڕووسیا
May 29, 2025 16:12 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوا مەشقی سەربازی وروژێنەر لە نزیک سنوورەکانی ڕوسیا چڕتر دەکەنەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ وتی: پێدەچێت ڕۆژئاوا هیچی لە هەڵەکانی ڕابردووی خۆی فێر نەبووبێت. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا: دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت، بە شێوەیەکی ئامانجدار دەستیان کرد بە پڕچەککردنی ڕژێمی کیێڤ و ڕێگرییان لێکردن لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک کە جارێکی دیکە ئۆکرانیا بکاتە دەوڵەتێکی بێلایەن و بێ چەکی ئەتۆمی. لاڤرۆڤ وتی: ئەوان فینلاند و سویدیان کە پێشتر بێلایەن بوون بەرەوناتۆ ڕاکێشاوە و مەشقی سەربازی وروژێنەریان لەسەر وشکانی و دەریایی نزیک سنوورەکانمان زیاد کردووە.