درێژەی خۆپیشاندانی دژە زایۆنی
خۆپیشاندانەکان بۆ ناڕەزایەتی بە درێژەی جینوسایدی ڕژێمی زایونی لە غەززە هەروا بەردەوامە
بە سەدان کەس لە ئینگلیز لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دەوتەوە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە پشتیوانییە سیاسی و دیپلۆماسی و چەکییەکانی لەندەن لە ڕژێمی زایۆنیستی بوون. بەشداربووانی ئەو گردبوونەوەیە کە بە دەستپێشخەریی کەمپەینی هاوپشتیی فەلەستین و بە هاوکاری گرووپەکانی ئاشتی خواز و دژە شەڕ ڕێکخرابوو، بە جلوبەرگی سوور و هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین لە دەوری پەرلەمان بازنەیەکی مرۆیییان پێکهێنا و بە دروشمی " دەس لە پشتیوانیکردنی چەکەمەنی ئیسرائیل هەڵبگرن " ناڕەزایەتیان دەربڕی. هەروەها هەزاران کەس لە شەقامەکانی نیویۆرک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە درێژەی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە خۆپیشاندانیان کرد. خەڵکی ئیتالیا هەروەها بە ساز کردن کەمپەین خوازیاری پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و حکوومەتی بنیامین ناتانیاهۆ بوون