پەلاماری بە خۆفڕ و مووشەکیی ڕووسیا و ئوکراین بۆ سەر یەکتر
حوزهیران 06, 2025 15:16 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : ئێمە 174 خۆفڕی ئوکراینیمان لە ئاسمانی پارێزگاکانی ڕووسیا تێکشکاند
لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هەروەها باسی پێ و شوێن گرتنی سێ مووشەک بەسەر ئاسمانی دەریای ڕەش کراوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرلەوە سەرچاوە ئوکراینیەکان هەواڵی پەلاماری توندی مووشەکی و خوفڕی ڕوسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە و کوژران و بریندار بوونی ژومارێکیان دابوو . سەرچاوە سەربازییەکانی ئوکراینیش ڕایانگەیاند بوو کە پەلامارەکانی ڕووسیا ژێرخانەکان و بیناکانی کییەفی کردووەتە ئامانج و مێتروی ئەو شارەش خەساری لێ کەوتووەتەوە .