خرانەخواری ١٣١ درۆنی ئوکراینی
حوزهیران 08, 2025 16:41 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەم وڵاتە ١٣١ درۆنی جەنگیی ئۆکراینییان خستۆتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ سوپای ئەم وڵاتە هەروەها هێرشی کردۆتە سەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکانی ڕاگرتنی درۆن، ناوەندێکی ڕاهێنان بۆ بەڕێوەبەرانی درۆن و کۆگاکانی تەقەمەنی و شوێنی جێگیرکردنی کاتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین و بەکرێگیراوانی بیانی لە ١٣٩ ناوچەدا . لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیادا هاتووە کە مۆسکۆ بەرپەرچدانەوەی پەلامارە ئاسمانییەکانی لە سەرووی کارەکانی داناوە.