سێهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی کۆچبەرانەی ترەمپ و توند بونەوەی توندوتیژی پولیسی ئەمریکا
ئاڵۆزی و بشێوی بە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری دژی سیاسەتی گوچبەرانەی ترەمپ لە لوس ئانجلس و ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بووە و خەریکە تەشەنە دەکات
. ناڕەزایەتییەکان دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ لە بواری کۆچبەریدا پێی ناوەتە سێیەم ڕۆژی خۆیەوە، سەرەڕای جێگیر کردنی دوو هەزار سەربازی گاردی نیشتمانی، سەدان ناڕازی لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون و زیانێکی بەرچاویان بە موڵک و ماڵی گشت ی گەیاند. خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای فیدراڵی لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلس کۆبوونەوە و خوازیاری ڕاگرتنی خێرای پەلاماری هێزەکانی کۆچبەری و گومرگ بۆ سەر ئیش و کارەکانی دووەم شاری گەوری ئەمریکا بە بیانووی دامەزراندنی کۆچبەران لە لایەن ئەو کار و پیشانە بوون . پۆلیسی ئەمریکا و گاردی نیشتمانی ئەمریکا بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازیان کەڵکیان وەرگرت لە گازی فرمێسکڕێژو دەیان کەسیان دەستگیرکرد.