حوزه‌یران 10, 2025 13:42 Asia/Tehran
  • ڕوسیا: ڕۆژاوا بە سیاسەتەکانی خەریکە داعش دەبووژێنێتەوە

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا وشداری دا لەحاند مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی ڕوولەزیادبوونی داعش و گرووپە توندڕەوەکان لە سەرانسەری جیهان دوابەدوای خۆوەردانەکانی ڕۆژاوا.

ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆڤ وتی: داعش و گروپەکانی سەر بە داعش چالاکییەکانیان لە ئەفغانستان پەرەپێداوە و مەترسییەکانی دزەی ڕوولە زیادبوونی داعش لە سووریایش دەرکەوتووە. بۆرتنیکۆڤ وتی: سەرهەڵدانەوەی ڕوولەزیادبوونی داعش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە چڕەکانی ڕۆژاوا لەپێناو پاراستنی پێگەی جیۆپۆلەتیکی خۆی، لەوانەش بەکارهێنانی گروپە تیرۆریستیەکان و سیاسەتە نیوکۆلۆنیالیزمە بەردەوامەکانی، ڕۆڵی سەرەکی لەم کارەدا گەڕاندەوە بۆ زلهێزە ئەنگلۆساکسۆنەکان.

سەرپەیڤ