زەبری قورسی هێزەکانی ڕووسیا لە ئوکراین
حوزهیران 11, 2025 14:36 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا باسی پێشڕەوی هێزەکانی ئەو وڵاتەی کرد لە میحوەری باشووری دونتسک
هێزەکانی ڕووسیا توانیان یەکەی ئەرتەشی ئوکراین بریتی لە هێزەکانی پیادە نیزام کە بەریان بە پێشڕەوی هێزەکانی رووسیا دەگرت بە تەواوەتی لەناو ببەن .وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی کرد کە هەموو کەرەستەی جەنگی یەکەکەی بۆ وێنە خۆفڕەکانیان لەناو بردووە و توانیویانە خوفڕەکانی سیخووڕی ئوکراین بخەنە خوارەوە ناوەندی فەرماندەرایەتی و شوێنی هاویشتنی خوفڕەکانی ئوکراینیش کەوتە بەر پەلامار.