حوزه‌یران 11, 2025 19:22 Asia/Tehran

دوابەدوای پەرە سەندنی ناڕەزایەتییەکان، یاسای سەربازی و قەدەغەی هاتوچۆ لە بەشگەلێک لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس دامەزراوە و تا ئێستا سەدان کەس دەستگیرکراون.

سەرەڕای زیادبوونی سەرکوت و هەڕەشەکانی ترەمپ، ناڕەزایەتییە گشتییەکان دژی سیاسەتەکانی ترەمپ لە لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ شارە گەورەکانی دیکەی ئەمریکا  پەرەی سەندووە ، لەوانە نیویۆرک، شیکاگۆ و سانفرانسیسکۆ. پۆلیسی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٠ کەسی لە ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کردووە. خۆپیشاندەران  لێیان دەدرێت و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکرێت. بەرپرسانی ئیالەتی کالیفۆرنیا ترەمپ بە بەرپرسیار دەزانن لە ئاژاوەگێڕییەکانی لۆس ئەنجلۆس. لە نیویۆرک خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای کۆچبەران  دەستیان بە ڕێپێوان کردووە و داوای ڕاگرتنی سیاسەتەکانی ترەمپ دەکەن. هاوکات لەگەڵ ئەو نمایشە سەربازییەی کە ترەمپ بۆ ساڵیادی دامەزراندنی سوپای ئەمریکا پلانڕێژی بۆکردووە ، بانگەواز بۆ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری ئەمریکا لە هەمان ڕۆژدا لەدژی ترەمپ بڵاوکرایەوە. لە هەمان کاتدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ترامپ فەرمانی ناردنی  دوو  هەزار سەربازی دیکەی گاردی  نیشتمانیی دەرکردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی لۆس ئەنجلۆس. لە بەرامبەردا  ئیالەتی  کالیفۆرنیا سکاڵای لەسەر ترەمپ تۆمارکردووە بەهۆی ناردنی هێزی گاردی نیشتمانی بۆ ئەو شارە وئەو  بڕیارەی بە پێشێلکردنی سەروەری لۆس ئەنجلۆس ناوبردووە.

سەرپەیڤ