تاوتوێ کردنی هەڕەشەکانی داعش لە سوریا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەدرید
حوزهیران 11, 2025 15:29 Asia/Tehran
لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە مەدرید، هەڕەشە ئەمنییەکانی داعش لە سووریا تاوتوێ کرا.
بەشداربووان لەو کۆبوونەوەیە ، تیشکیان خستە سەر ئەو هەڕەشە ئەمنییانەی کە بەهۆی بوونی خەڵکی سڤیل وهێزە بە جێیماوەکانی داعش لە کەمپەکانی پەنابەران لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سەردەمی جولانی دا . هەروەها بەشداربووان پێشوازییان لە دامەزراندنی گروپێکی کاری نوێ لە چوارچێوەی هاوپەیمانیدا کرد و ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئەو گروپە چاودێریکردنی جموجۆڵە تیرۆریستییەکان و تێکدانی توانای داعشە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سنووربەزێنەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ڕادیکاڵ بە پێشینەی تیرۆریستی ئێستا ئەندامی هێزەکانی جولانین .