ئۆلیانۆف: بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی حوکمدەران ، بێ داکۆکی کردنی بەربڵاو، پەسەند کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439630-ئۆلیانۆف_بڕیارنامەی_دژە_ئێرانیی_ئەنجومەنی_حوکمدەران_بێ_داکۆکی_کردنی_بەربڵاو_پەسەند_کرا
دیپلۆماتێکی باڵای ڕووس وتی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەبێ کۆدەنگی ، پەسەند کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2025 15:12 Asia/Tehran
  • ئۆلیانۆف: بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی حوکمدەران ، بێ داکۆکی کردنی بەربڵاو، پەسەند کرا

دیپلۆماتێکی باڵای ڕووس وتی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەبێ کۆدەنگی ، پەسەند کرا.

میخائیل ئولیانوف  نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ویەنا  کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر پەسەند کرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حوکمدرانی ئاژانسی ناڤۆکی بە دژی ئێران.

ناوبراو پێداگری کرد : ئەم بڕیارنامە دژە ئێرانییە  بە پێی نۆزدە دەنگی ئەرێ لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پەسەند کرا.

سێ وڵات لەوان  بورکینافاسو  ، چین و رووسیا  دەنگی نایان  پێ دا و یازدە ئەندامی ئەنجومەن ، دەنگی بێ لایەنیان دا و پاراگوئەش لەم دەنگ دانە دا بەشداری نەکرد.