گوتێرێش :دوایین ڕێگای ڕزگاری لە غەززە خەریکە دەبڕدرێت
تهمووز 04, 2025 14:59 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە کارەساتی مرۆیی لە غەززە لە دوای دڕندەیی زایۆنیەکان.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش هۆشداری دا ئەگەر سووتەمەنی نەچێتە ناو کەرتی غەززە ئەوا چاوەڕوانی دەرئەنجامێکی کارەساتبار دەکرێت. گوتیرێش نووسیویەتی: بەبێ هاتنی دەستبەجێی سووتەمەنی، تاقیگەکان دادەخرێن و ئەمبوڵانسەکان ناتوانن برینداران و نەخۆشەکان بگوازنەوە و ئاوی خواردنەوە بەردەست نابێت. جەختی لەوەش کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە و دەتوانێت یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە فەلەستینییەکان لە غەززە، بەڵام دەبێت ڕێگەیان پێبدرێت بە سەلامەتی و بە قەبارەیەکی گەورە ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی زۆربەی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە ڕاگرتووە و پلانێکی جێگرەوەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەخاتە ڕوو.