ته‌مووز 08, 2025 19:14 Asia/Tehran
  • پلانی مێدڤێدێف بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسە پڕپارادۆکسەکانی ترەمپ

جێگری سەرۆکی ئەجنومەنی ئاسایشی ڕوسیا وتی: مۆسکۆ دەبێ لە جیاتی بایەخدان بە قسە ساتساتییەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، تەرکیز بکاتە سەر گەیشتن بە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت لە ئوکراین.

دیمیتری مێدوێدێف بە ئاماژە بە قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئوکراین و هەروەها وتووێژی ئەمدواییەی لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا وتی: ئەمریکاییەکان دیسان کەوتوونەتە سەر شەپۆلە پڕهەڵبەز و دابەزە دڵخوازەکەی ترەمپ. ترەمپ لە ماوەی چەن مانگی ئەمدواییەدا سەبارەت بە هەوڵە بانگەشەییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چارەسەرکردنی شەڕی ئوکراین قسەی دژ بە یەک و پڕپارادۆکسی زۆری لێوە بیستراوە. سەرۆکی ئەمریکا یەک هەفتە پاش هەڵپەساردنی یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ کییەف، ئەمڕۆ وتی کە واشینگتۆن بەنیازە یارمەتیی سەربازیی زیاتر بداتە ئوکراین بۆ ئەوەی بتوانێ بەرگری بکات لە خۆی.

سەرپەیڤ