وشداریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دایە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی سەبارەت بە دروستکردنی هەڕەشەی ئەمنی دژ بە ڕووسیا و کۆریای باکوور.
سێرگێیی لاوروف لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باکوور، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بەشداریی هێزەکانی کۆریای باکوور لە شەڕەکانی دژی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کورسک بە ڕوونی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڕێککەوتنی ستراتیژی نوێی نێوان هەردوو وڵات بناغەیەکی تۆکمەیە بۆ برایەتییەکی سەربازیی نەدۆڕاو. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای بە جێهێشتنی کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا کە لەوێ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسێ ئان) ی کرد، گەیشتە شاری وۆنسان لە کۆریای باکوور کە شوێنی دامەزراندنی مووشەکی و دەریایی وڵاتەکەیە. لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باکوور، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕەوتی سەفەرەکەیدا بۆ کوریای باکوور لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەش کۆبووەوە.