بارانی بەخوڕ مۆسکۆی تووشی کێشە کرد
تهمووز 21, 2025 14:30 Asia/Tehran
بارانبارینی بەخوڕ لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ دووەمجار پایتەختی ڕووسیای گرتەوە.
دوای هاتنی بارانێکی بەخوڕ لە موسکۆ بەشێک لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ جاری دووەم ژێرئاوکەوت . ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەم دیمەنانە پیشان دەدەن : ئەو گەراژانەی کە پڕبوون لە ئاو ئەو ئۆتۆمبێلانەی وا سەر ئاو کەوتوون و ڕێبوارانێک کە بە نیازن خۆیان لە مێتڕوی پڕ لە ئاو ڕزگار بکەن . بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی کەشناسی ڕوسیا، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام بێت. بارانبارینی بەخوڕ ڕۆژی سێشەممە دیمەنی هاوشێوەی لە مۆسکۆ بە دی هێنا .