ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە یۆنسکۆ هاتە دەرەوە
تهمووز 22, 2025 19:52 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی کۆتایی هێناوە بە ئەندامەتیی خۆی لە ناوەندی یونسکۆ.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی داکۆکییە هەمەلایەنەکانیان لە شەڕنانەوە و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وتی کە وڵاتەکەی لەبەر ئەو شتەی کە بە "هەڵوێستی دژ بە ڕژێمی زایۆنی" و "برەوپێدانی بابەتی دووبەرەکی سازکەر" لە یونسکۆ ناوی بردووە، بە شێوەی فەرمی ئەندامەتی خۆی لەم ناوەندە فەرهەنگی و فێرکارییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێهێناوە. تامی بروس وتی: بەردەوامیی هاوکاریی لەگەڵ یونسکۆ لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادا نییە.
شایانی باسە وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی خۆشحاڵی دەربڕیوە بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە ناوەندی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان واتە ناوەندی یونسکۆ.