١٢ کوژراو لە هێرشی کامبوج بۆ سەر تایلەند؛ بانکۆک ئێف ١٦ی هەستاندەوە
شەڕ و ناکۆکی لە سەر ناوچەی کێشەلەسەری نێوان تایلەند و کامبوج پاش چەن هەفتە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەم دوو وڵاتە و کوژرانی لانیکەم ١٢ کەس لەوان ١١ شاروومەندی سیڤیلی لێکەوتەوە.
ناکۆکی نێوان تایلەند و کامبوج لە سەر ناوچەی کێشەلەسەری ناسراو بە "سێگۆشەی زوموڕود" پاش چەن هەفتە لە ئاکامدا شەڕ و پێکدادانی سەربازیی نیوان ئەم دوو وڵاتەی لێکەوتەوە، تا رادەیەک کە بانکۆک فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ی هەستاندەوە و ئێستا دوو وڵات لە سەروبەندی پێنانەنێو شەڕێکی تۆکمە و تەواودان و هەر لە دەسپێکی شەڕەکەیشەوە لانیکەم ١٢ کەس کوژران کە ١١ کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون.
بە پێی ڕاگەیاندنی سوپای تایلەند، لە ٦ فڕۆکەی ئێف١٦ی ئامادە بۆ بەڕێکران بۆ ناوچەی کێشەلەسەر، یەکیان ئامانجگەلی سەربازی لە کامبوج پێکاوە.
وەزیری تەندرووستیی تایلەند وتیشی: سەربازێک و ١١ کەسی مەدەنی لەوان منداڵێک بە هۆی هێرشی تۆپخانەیی هێزەکانی کامبوج کوژراون و ٢٤ کەسی مەدەنی و ٧ ئەفسەر و سەربازیش بریندار بوونە.