ئۆلیانۆف: ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران مافی کەڵکوەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ئەتۆمی، لەوان پیتاندنی یورانیۆمی هەیە، وتیشی: خستنە بەر پرسیاری ئەم مافە کردەوەیەکی تەواو گەمژانەیە.
میخاییل ئولیانۆف وتی: تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران مافی کەڵکوەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ئەتۆمی، لەوان پیتاندنی یورانیۆمی هەیە. ئەمە هەمان شتە کە ئێران لە بر بڕیارەکەی سەبارەت بە درووستنەکردن یان دەسنەخستنی چەکی ئەتۆمی بەدەستی دێنێ. ئەمە پرەنسیپێکی بنەڕەتییە لە پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی و میکانیزمی پەرەپێنەدرانی چەکی ئەتۆمی. ناوبراو ڕاشیگەیاند: بردنەژێر پرسیاری ئەم مافەی ئێران کردەوەیەکی گەمژانەیە. کاتێک ڕژێمی ئیسراییل ئەم کارە دەکات و هەر ئەندامی ئەم پەیمانەیش نییە و هەروا کە هەموان بڕوایان وایە کە بە پێی نیشانە و بەڵگەکان چەکی ئەتۆمیشی هەیە.