بوومەلەرزەیەکی ٨ ڕیشتەری ناوچەگەلێکی ڕووسیای هەژاند
تهمووز 30, 2025 16:12 Asia/Tehran
پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە لانیکەم ٣٠ پاشلەرزەی دیکەیش تۆمار کراوە. ڕێکخراوی ژیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٩.٣ کیلۆمەتریی ئاستی زەوی ڕوویداوە.
دوابەدوای ڕووەدانی بوومەلەرزەکە و هەستانی سۆنامی لە شێوەدوورگەی "کامچاتکا" دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندرا. زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کەس دوابەدوای بوومەلەرزەکە لە نزیکی قەراخ ئاوەکانی کامچاتکا بردرانە دەرەوە و گوێرزانەوە بۆ ناوچەگەلێکی ئەمن لە دوورگەکانی کورویڵ. دوابەدوای ڕوودانی ئەم بوومەلەرزە هەژێنەرە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، جیا لە ئەمریکا، لە ژاپۆن، فیلیپین، ئەندونیزیا، چین و پێروویش وشداری ڕوودانی سۆنامی بڵاو کرایەوە.