ئاب 05, 2025 20:58 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تووندی هێندستان بە هەڵکشانی باجی گومرکی لەلایەن ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان پاش ئەوەی ترەمپ رایگەیاند دیسان باجەگومرکییەکانی دژ بە هیندستانزیاتر دەکات، ڕایگەیاند کە بە ئامانجکردنی هیندستان نادادگەرانە و نائاوەزمەندانەیە.

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند: وەک هەر ئابوورییەکی گەورەی دیکە، هیندستان هەموو ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی و ئاسایشی ئابووریی خۆی دەگرێتەبەر. دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات لەگەڵ تەشەنەی هێدی هێدیی کێشە و ناکۆکیی نێوان واشینگتۆن و نیودێلهی، ڕایگەیاند کە لەبەر ئەوەی هیندستان نەوتی ڕووسیا دەکرێ، باجی گومرکی سەر نیودێلهی بە رادەیەکی بەرچاو زیاتر دەکات. 

سەرپەیڤ