ڕووسیا دوو شاری تری ئۆکرانیای گرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441061-ڕووسیا_دوو_شاری_تری_ئۆکرانیای_گرت
ڕووسیا کۆنترۆڵی دۆنێتسک و دنیپرۆ پیترۆڤسکی ڕاگەیاندو ڕاپۆرتی پەلاماری قورس بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە
(last modified 2025-08-22T11:40:27+00:00 )
ئاب 22, 2025 18:07 Asia/Tehran
  • ڕووسیا دوو شاری تری ئۆکرانیای گرت

ڕووسیا کۆنترۆڵی دۆنێتسک و دنیپرۆ پیترۆڤسکی ڕاگەیاندو ڕاپۆرتی پەلاماری قورس بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چەند شارێکی لە دۆنتێسک و  دنیپرۆ پترۆڤسکیان ئازادکردووە و دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە هێرشەکانی هێزەکانی ڕوسیادا زیانی گیانی و  ماددی بەرچاویان بەرکەوتووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ڕووسیا شارەکانی ئەلێکساندەر شولتینۆ و   کاترینوفکا شیان گرتووە.