ئاب 23, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی گەورە لە ویلایەتی لویزیانا ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی گەورە لەناو دامەزراوەیەکی نەوت، لە ویلایەتی لویزیانای ئەمەریکا ڕوویدا و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەمەریکا، تەقینەوەکە لە کۆمپانیای 'سمیتی ساپلای' لە شاری ڕۆزلاند لە پارێزگای تانگیپاهوا ڕوویداوە، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پێکهاتە نەوتییەکان و ڕۆنی ئۆتۆمبێل. بەرپرسانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆکردنی ئاگرەکە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، کارگەکە نزیکەی 400 کرێکاری تێدابووە. بەرپرسان فەرمانیان بە دانیشتوانی نزیک کۆمپانیاکە کردووە بۆئەوەی ناوچەکە چۆڵ بکەن.شارەوانی تانگیپاهوا ڕایگەیاند، دەیان تیمی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە، هەروەها داواشی لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە، دەستبەجێ لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

سەرپەیڤ