داکۆکی لە کەرتە لاوازەکانی هیندستان بەرامبەر بە باجەکانی ئەمریکا
ئاب 27, 2025 22:00 Asia/Tehran
بانکی ناوەندیی هیندستان پاڵپشتیی ئەو کەرتانەی دەکات بەرامبەر بە باجە گومرکییە قورسەکانی ئەمریکا زیان دەبینن.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی هیندستان ڕایگەیاندووە بێتوو باجی گومرکیی ٥٠%ی ئەمریکا داسەپێندرێتە سەر کەلوپەلی هیندی، ئەم ناوەندە ئامادەیە پاڵپشتی بکات لەو پیشە و کۆمپانیاگەلەی کە زیاترین زیانیان بەر دەکەوێ. "سانجای مالهوترا" بە ئاماژە بەو کەرتە لاوازانەی هیندستان کە زیاترین بەرکەوتەیان بە هۆی ئەم باجانەوە دەبێ وتی: بانکی ناوەندی ئامرازی پێویستی بۆ کەم کردنەوەی گوشار لە سەر ئەم پیشەسازییانەی لە بەردەستدایە. مالهوترا هەروەها پێیداگرت لە سەر گەشەپێدانی تۆڕی نوێنەرایەتیی بانکی، کەڵکوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ بۆ بەهێزترکردنی داکۆکیی دراوی و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکیی سیستەمی بانکی