ناڕەزایەتی دەربڕینی ٢٥٠ میدیا لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە دژ بە ڕژێمی زایۆنی
ئهیلوول 02, 2025 20:15 Asia/Tehran
زیاتر لە ٢٥٠ میدیا لە ٧٠ وڵاتی جیهانەوە لە هەنگاوێکی یەکگرتوو و هەواهەنگدا لە یەکەم لاپەڕەیاندا ، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ پەیامنێر و میدیاکار لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە.
ئەم میدیاگەلە بە شێوەی هاوکات لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامە و ماڵپەڕە هەواڵییەکانیان خۆیان بڵاو نەکردەوە و پەخشی بەرنامە ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنییەکانیان ڕاگرت تا تیرۆرکرانی پەیامنێران و میدیاکاران لە کەرتی غەززە بە دەستی سوپای ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار بکەن. ئەم هەنگاوە ناڕەزاییانە بە دەسپێشخەریی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئەنجام درا.