ئه‌یلوول 07, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • تەشەنەی ناکۆکیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هیندستان

هیندستان لە کاردانەوە بە هەڵکشانی باجە گومرکییەکانی ترەمپ، بایکۆتێکی بەربڵاوی دژ بە کەل و پەلی ئەمریکایی دەست پێکردووە.

لە درێژەی ناکۆکیی بازرگانیی نێوان هیندستان و ئەمریکا، "نارندرا موودی" سەرۆکوەزیرانی هیندستان داوای لە کڕیاران کرد کەل و پەلی ئەمریکایی بایکۆت بکەن و پێیشیداگرت لە سەر پێویستیی کڕین و بەکارهێنانی کەلوپەل و شتومەکی سازکراو لە خودی وڵاتی هیندستاندا.دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا باجی گومرکی تا ئاستی ٥٠%ی داسەپاندۆتە سەر ئەو کەلوپەلانەی لە هیندستانەوە هاوردە دەکرێن؛ هەنگاوێک کە بووە هۆی ئەوەی خەڵکی هیندستان کەمپەینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڕێخەن بۆ بایکۆتکردنی کۆمپانییا ئەمریکاییەکانی وەک مەک دۆناڵد، پپسی و ئەپڵ.

سەرپەیڤ