ڕووسیا : بەنیازی تێکەڵچوون لەگەل پۆلۆنیا نەبووین
ئهیلوول 10, 2025 18:06 Asia/Tehran
وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵەکانی هاتنی درۆنەکانی ئەم وڵاتە بۆ هەرێمی ئاسمانی پۆلۆنیا و نووسیی: هیچ نیازێک بۆ تێکەڵچوون بە هیچ مەبەستێک لە هەرێمی ئاسمانی پۆلۆنیا لە ئارادانەبوو.
وەزاڕەتی بەرگری ڕووسیا لە درێژەدا ئامادەیی ڕاگەیاند کە لەبارەی رووداوی دوێنێشەو لەگەڵ لایەنی پۆلۆنیایی بیروڕایان گۆڕیوەتەوە/.
دۆنالد توسک ، سەرۆک وەزیرانی پۆلۆنیا، لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نووسیی: دوێنێشەو هەرێمی ئاسمانی پۆلۆنیا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە درۆنەکانی رووسیەوە بنپێکراوە.
ئەو درۆنانەی کە ڕاستەوخۆ هەڕەشەبوون بۆ سەرئێمە، کەوتنە خوار. هێزە چەکدارەکانی پۆلۆنیا بە هۆی پەلاماری بەربڵاوی ڕووسیا بۆ سەرڕۆژئاوای ئۆکراین کە هاتبوونە ناو هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتەوە، لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بوون.