خۆپیشاندانی بەربڵاو دژ بە کۆچبەران لە لەندەن
ئهیلوول 14, 2025 18:01 Asia/Tehran
دەیان هەزار کەس لە ناوەراستی لەندەن لە کاتێکدا کە ئاڵای ئینگلیزیان بە دەستەوە بوو ڕێپێوانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد.
ئەم ڕێپێوانە لە لایەن کەسانی تووندڕەوی دژ بە کۆچبەرانو نەیاری ئیسلام وەڕێخرابوو. پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاندووە کە ئامادەبوونێکی بەربڵاوی لە شەقامەکانی پێتەخت دەبێ. بە پێچەوانەیشەوە گرووپەکانی دژەڕاست بە دانی درووشمی وەک "پەنابەران بەخێربێن" و "نا بۆ نژادپەرستی" لە سەر شەقامەکان ئامادەبوون و ڕێپێوانیان کرد.