وشداری کۆریای باکوور بە مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن
ئهیلوول 14, 2025 17:50 Asia/Tehran
کاربەدەستی باڵای کۆریای باکوور وشدارێکی توندی دا لەحاند ئەو مانۆڕە سەربازییانەی کە کۆریای باشوور، ئەمریکا و ژاپۆن پێکەوە و بە شێوەی هاوبەش بەڕێوەی دەبەن.
"کیم یو جونگ" وتی: ئەم شانۆ بێدەربەستانەیەی دەسەڵات کە ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور لە شوێنی هەڵەدا لەوان لە ناوچەکانی دەڤەری کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا دەیخەنە بەرچاو، بێ گومان دواهاتی نگەتیڤی دەبێ بۆیان. "پاک جونگ چوون" یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای کۆریای باکووریش رایگەیاندووە: بێتوو هێزەکانی ئەم وڵاتانە لە ڕێگای مانۆڕە هاوبەشەکانیانەوە بەردەوام بن لە دەسەڵات نواندن، ئەوا کۆریای باکوور هەنگاوی بەرامبەری ئاشکراتر و بەهێزتر هەڵدەگرێ.