هۆشداری یونیسێف لە بارەی بەد خۆراکی مناڵانی غەززە
یونیسێف ڕێژەی بەدخۆراکی لە شاری غەززەی یەک کەس لەهەر پێنج مناڵ زانی و وتی کە ئەم ڕێژەیە بەرزترین ڕێژەی بەد خۆراکی لە مێژوو دایە .
یونیسێف بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە تەشەنای قەیرانی برسیەتی لە کەرتی غەززە هۆشداری داوە وپیداگرتووە کە زیاتر لە ٢٦ هەزارمناڵ پێویستیان بە دەرمان کردنی بەدخۆراکی هەیە کە لەم ڕێژەیە ، زیاتر لە دە هەزار مناڵ تەنیا لە شاری غەززەدان.
ئەم ڕێکخراوەیە وتی کە لە هەر هەشت مناڵی پشکنین بۆکراو لە کەرتی غەززە، مناڵێک لە بەدخۆراکی ئازار دەچێژێت کە ئەم ڕێژەیە بەرزترین وبانترین ڕێژەی بەدخۆراکی لە مێژوو دایە .
یونیسێف وتی کە ناوەندەکانی بەدخۆراکی لە غەززە ئەم حەوتەیە بە هۆی فەرمانەکانی چوڵ کردن وتەشەنای تێکەڵچوونە سەربازیەکان ناچار بە داخران بوون کە ئەم کارە دۆخی مرۆڤی شڵەژاوتر وخراپتر کردووە.
ئەم ڕێکخراوەتە ئاکاروڕەفتاری ڕژێمی زایۆنی لە کۆچی زۆرە ملی زیاتر لە نێوملیۆن مناڵی دانیشتووی غەززە کە بەهۆی زیاتر لە ٧٠٠ ڕۆژ شەڕزیانیان وێکەوتووە ، بە نامرۆڤانەزانی ولەسەر پێویستی دەستوەردانی خێرا بۆ دەستەبەری دەستڕاگەیشتنی مناڵان بە یارمەتیەکانی خۆراکیی ودەرمانی لە سەرانسەری کەرتی غەززە جەختی کرد. پەلامارەکان وبۆمبارانە توندەکان ولەناو بردنی سیستماتیکی ماڵەکان وژێرخانەکان بووەتە هۆی زیادبوونی ژماری شەهیدان وقوڵتربوونی کارەساتی مرۆڤی بەردەم زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی . فەلەستینیەکان چەند مانگە بەهۆی برسیەتی ، کەمبوونی دەرمان ونەبوون پیداویستیەکانی سەرەتایی ژیان لەگەڵ مردنی بەرە بەرە ڕووبە روون .