ڕق وتوڕەیی گشتیی لە سەفەری ترامپ بۆ بەریتانیا
هاوکات لەگەڵ سەفەری دوناڵدترامپ بۆ بەریتانیا خۆپیشاندانی بەربڵاو لەدژی ناوبراو بەڕێوەچوو ونارازیان وڕق و توڕەیی خۆیان دەربڕی.
زیاتر لە پەنجا ڕێکخراوی جەماوەری ومەدەنی لە بەریتانیا جەختیان کرد لەهەرجێگایەک کە ترامپ ئامادەبێت هاواری ڕق وتوڕەیی وناڕەزایەتی جەماوەری لە دژی ناوبراو وسیاسەتەکانی بەتایبەت لەهەمبەر فەلەستینیش بەرزدەبێتەوە.
شارومەندانی بەریتانیایی دەبێژن: گرینگترین تایبەتمەندی ترامپ یارمەتی گەیاندن بە ڕژێمی زایۆنی بۆ لەناوبردنی فەلەستین وپشتیوانی کردن لە نتانیاهۆ لە قەڵاچوو کردنی زۆربەی خەڵکی فەلەستینە.
ژمارێک لە سیاسەتوانانی بەریتانیایی لەوان ئەد دیوی ڕێبەری پارتی لیبراڵ دێموکراتی بەریتانیا و" میشل ئونیل" وەزیری یەکەمی ئیرلەندی باکوور بەئاماژەدان بە کارەساتی غەززە، ڕایانگەیاند ، ڕێوڕەسمی میوانی شێوی پاشایەتی بە بەشداری ترامپیان بایکۆت کردووە.