ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەری لە فەرەنسا
ئهیلوول 18, 2025 18:15 Asia/Tehran
سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری فەرەنسا بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە دابەزینی ئاستی موچەی خانەنشینی و سنووردارکرانی خزمەتگوزاریی گشتی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
ئەم خۆپیشاندانە ٨٠٠ هەزار کەسییە کە بووە هۆی تێکشێوانی بەرنامەی خوێندنگەکان، سیستەمی گواستنەوە و تەنانەت نەخۆشخانەکان، دوابەدوای ئەوەی بەڕێوەچوو کە سەندیکاکان بۆ نەیارەتی کردنی دابەزینی بودجە یەکیان گرتەوە و خوازیاری باشتر بوونی مووچە، مووچەی خانەنشینی و خزمەتگوزاری گشتیی بوون. پۆلیس گازی فرمێسکهێنی بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازییان بەکارهێنا و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەسیش گیراون.