لاوروف : ڕوسیا ئامادەی ئاشتییە
ئهیلوول 19, 2025 16:47 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئامادەیە لەپێناو پڕوسەی چارەسەری کێشەی ئوکراین بەدوای ئاشتیدا بێت بەو مەرجەی کە بەرژەوەندییەکانی ڕەوای مسکۆ لە بواری ئاسایشیدا گەرەنتی بکرێت
سێرگێیی لاوروف وتی : ڕوژئاوا نایەوێ حکومەتی زلنسکی بگوڕێت بەڵکوو دەیەوێ بەشێک لە ئوکراین کە لە دوای چارەسەر کردنی قەیران لە ژێر کونتڕوڵی کییەف دەمێنێتەوە داگیر بکات لاوروف هەروەها وتی یەکێتیی ئوروپا خوازیاری چارەسەر کردنی قەیران لە ئوکراین دا نییە بەڵکوو دەیەوێ ماشینی سەربازی ئوروپا ببوژێنێتەوە و هەڕەشەکان
دژی ڕووسیا لەئارادا بمێنێتەوە .