ئه‌یلوول 19, 2025 15:47 Asia/Tehran
  • ئەمریکا جارێکی دیکەبڕیارنامەی ئاگربەسی هەمیشەیی لە غەززەی ڤێتو کرد

هاوکات لە گەڵ قات و قڕی لە غەزە و جینوسایدی فەلەستینیەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ، لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بەر نووسی بڕیارنامەی دە ئەندامی کاتیی ئەو ئەنجومەنە بۆ دامەزراندنی ئاگربڕی هەمیشەیی لە غەزە کەوتە بەر دەنگدان بەڵام ئەمریکا لاگری ئەو ڕژێمە جارێکی دیکە بڕیارنامەکەی ڤێتۆی کرد و ئەو بڕیارنامە سەرەڕای گرتنی 14 دەنگی ئەرێ پەسەن نەکرا .

14 ئەندامی  ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی ئەرێیان دا بە  بڕیارنامەکەی   ئەو ئەنجومەنە بۆ دامەزراندنی   ئاگربڕی هەمیشەیی لە غەزە  . ئەمریکت بە دەنگی نەرێنی خۆی و ڤێتۆ کردنی بەریگرت بە پەسەن کرانی  ئەو بڕیارنامەیە  و بەمجورە  لە حاڵێکدا کە بە بڕوای  کارناسانی   ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان   قات و قری  و برسێیەتی  بوونی هەیە   بەڵام  هەروا هەواڵێک  لە ئاگربڕ نییە ئەو  بڕیارنامەیە  بە پێشنیاری  دانیمارک و دە وڵاتی هەڵبژێردراوی  ئەندامی  ئەنجومەنی   ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان    پێشکەش کرا بوو و بەو پێیە لە باتی   ڕزگار کردنی   گیراوانی  زایونی  ڕژێمی  داگیرکەر  دەبوایا  پەلامارەکانی بۆ سەر غەزە ڕابگیردبایە کە ڕووبەڕووی   نەیاریەتی ئەمریکا بووەوە  ناڕازیان دوای   ڤێتوی   ئاگربڕی   غەزە  لە لایەن  مورگان ئورتگاس  نوێنەری   ئەمریکا  لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە دانیشتنی   نائاسایی  ئەنجومەنی  ئاسایش  لە گەڵیدا  تێکهەڵچوون و لە مەحکووم کرانی  و دروشمی "شەرمەزاری بۆ تو"یان بەرزکردەوە بۆ ئیدانەکردنی هەڵوێستی واشنتۆن. لە بەرامبەر ئەم بڕیارنامەیە، بزووتنەوەی حەماس ڤیتۆی ئەمریکای لە بڕیارنامەی ڕاگرتنی جینۆساید بە دەربڕینی هاوبەشی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد. هەروەها تاقمە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ڤیتۆی  بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن  ئمریکاوە بە واتای   پێدانی چێکی سپی بە ڕژێمی زایۆنی بۆ واژۆکردنی کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ