خۆپێشاندانی بەربڵاو دژی مەکرۆن لە پاریس
ئهیلوول 22, 2025 18:41 Asia/Tehran
هەزاران کەس لە نەیارانی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە سازدانی خۆپیشاندان لە پاریس ناڕەزاییەتیان دەربڕی لە حاند سیاسەتەکانی ئیمانوئێل مەکرۆن .
نەیارانی مەکرۆن سەرۆک کوماری فەڕانسا دەڵێن ناوبراو هەروا درێژە ئەدات بە دانانی نزیکان و کەس و کاری خۆی لە پوستگەلی گرینگی حکومەتی و سەپاندنی سیاسەتگەلی ئابووری نادادگەرانە . نەیاران دەڵێن سیاسەتەکانی مەکرون لە ساڵەکانی داهاتوودا تەنیا بووەتە مایەی دەوڵەمەند بوونی زیاتری ساماندارانی فەڕانسا و بەو بۆنەوە خەڵکی فەڕانسا خوازیاری زیادکردنی باجی سامانداران و دادپەروەری لە کومەڵگای فەڕانسەن ڕەخنەگرانی سەرۆک کومار هەروا لە حاند سیاسەتەکانی ناوبراو لە هەمبەر غەززە ناڕازین و مەکرون و حکومەتی ناوبراو بە دووڕۆیی لە هەمبەر جەنایەتەکان لە کەرتی غەززە تاوانبار دەکەن .