ئه‌یلوول 27, 2025 18:03 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا لە گەلی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

گۆستاڤ پێترۆ سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کۆتایی خێرای شەڕ لە غەززە بوو .

گۆستاڤ پێترۆ  لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕژێمی زایۆنیستی تاوانبار کرد بە  جینوساید لە غەززە  و خوازیاری کۆتایی خێرای شەڕ و دڕندەکاری دژی کەسانی سیڤیل بوو . گوستاڤ  پێترۆ  وتی :هیچ نەژاد و ڕەگەزێک سەرتر نییە نە ئەمریکا و نەڕژێمی زایونیستی .  پێترۆ لاگری  کرد لە بیرۆکەی  پێکهێنانی  سوپایەکی نێونەتەوەیی بۆ   ڕزگار کردنی فەلەستین . ناوبراو جەختی کرد   وڵاتانێک کە دژی جینۆسایدن دەبێ  هێز و چەکیان بخەنە پاڵ یەک هەتا  داکۆکی لە گەلی فەلەستین بکەن .

سەرپەیڤ