هەڵوەشانەوەی ڤیزەی سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا دوای وتاردانی لە خۆپێشاندانی نیۆیۆرک
ئهیلوول 27, 2025 19:05 Asia/Tehran
ئەمریکا ڤیزەی گوستاڤ پێترۆ سەرۆک کۆماری کۆلومبیای هەڵوەشاندەوە .
دوای ئامادە بوون و وتاردانی گوستاڤ پێترۆ لە کۆڕی نەیارانی ترەمپ لە نیویورک ؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیزەی ناوبراوی هەڵوەشاندەوە . هەزاران کەس لە لاگرانی فەلەستینی لە نیویورک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند کوشتاری بەردەوامی فەلەستینیەکان لە لایەن ڕژێمی زایونیستیەوە لە غەززە کۆبوونەوە و هەوڵی لە ئەنقەستی ڕژێمی زایۆنی لە برسیەتی دان بە فەلەستینیەکانیان شەرمەزار کرد .