تشرینی یه‌که‌م 01, 2025 18:30 Asia/Tehran
  • پاپۆڕی شکستدانی گەمارۆی غەززە لە بازنه ی مەترسیدار دا:تسه لامه تیی ئێمە لە گرەوی پاراستنی جیهانیدایه

 چالاکوانانی مافی مرۆڤی پاپۆڕی شکست دانی گەمارۆی  غەززە کە زیاتر لە ٤٠ کەشتییان  لە ناوچەی مەترسیداردا هەیە و چاویان لە پاراستن  و ویژدانی جیهانە ناوی کەشتییەکی هەڵگری ستافی پزیشکییان ویژدان ناوە .

پاپوڕی  شکستدانی گەمارۆی  غەززە کە ناسراوە  بە کاروانی سو موود  ڕایگەیاندووە کە لە مه ودای ١٠ مایلی  ناوچەیەکی مەترسیدارە  کە  ڕژێمی ز ایونیستی پێشتر هەڕەشەی چوونە ژوورەوەی کردبوو. پاپۆڕی سوموود ڕایگەیاندووە کە ئەمشەو دەچێتە ناوچەی مەترسیدار و سه لا مه تییان  پشت ئەستوورە بە چاودێری و پاراستنی  جیهانی  لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کەشتییەکاندا  دەفڕن. لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر ئەو ناوچەیەدا کە کەشتییە کاروانییەکانی سو موود تێیدان دەسوڕێنەوە. وتەبێژی کۆمیتەی پاپۆڕی  دەریایی جیهانی سوموود (شکاندنی گەمارۆی غەززە) هەروەها ڕایگەیاند کە هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم  پاپوڕە  بە چەتەی دەریایی دادەنرێت چونکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕوودەدات. هاوکات فەرماندەی کەشتی" شیرین ئەبو عاقلە " کە لە چوارچێوەی پاپۆڕی  جیهانی سەموود بەرەو کەرتی غەززە دەڕوات، وتی: "بەهۆی  پارازیتی  پەیوەندییەکان، کێشەی زۆرمان هەیە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کەشتییەکانی دیکەی ناو  پاپوڕەکە ، ئەوەی داگیرکەران دەیکەن، دزی کردنی دەریاییە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە گەشتەکەمان بەرەو غەززە". کاروانی سوموود کە لە چەند کەشتییەک پێکهاتووە، نزیکەی پێنج هەفتە لەمەوبەر لە بەندەری بارسێلونای  ئیسپانیاوە بەڕێکەوت و زیاتر لە ٥٠٠ چالاکوان لە ٤٠ وڵاتی جیهانەوە سه رنشینی  ئەم  پاپوڕە  جیهانییەن، لەوانە هاوپەیمانی پاپۆڕی ئازادی، بزووتنەوەی جیهانی غەززە و پاپوڕی سوموود.

سەرپەیڤ