باهۆز ژیانی هەزاران کەسی لە بەریتانیا شێواند
تشرینی یهکهم 04, 2025 19:16 Asia/Tehran
باهۆزێکی سەخت لە ئینگلیز ، تۆڕی گواستنەوەی تووشی کێشەی قووڵ کرد و دەیان هەزار هاوڵاتیشی بێ کارەبا کرد.
باهۆزێکی قورس بەناوی "ئێمی" لە ئینگلیز و بڕانی کارەبا ژیانی هەزاران کەسی تێکداوە. باهۆزەکە بە خێرایی زیاتر لە 120 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەشگەلێکی زۆر لە ئینگلیز، سکۆتلەند و وێڵزی گرتەوە و زیانێکی زۆری بە موڵک و ماڵی گشتی لە ئینگلیز گەیاند و زۆرێک لە دارەکانی لە ڕیشەوە هەڵکێشا. لە لەندەن، بەرپرسان ڕایانگەیاند، بای بەهێز و قورس لەم ناوچەیە مەترسیی هەڵکەندنی دار و کەوتنەخوارەوەی لقەکان، سەلامەتیی و ئارامیی هاوڵاتیان دەخاتەبەر مەترسیی. لە ئیرلەندا کەسێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دارێکەوە گیانی لەدەستدا .