ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاو لە پاکستان؛کەوتنەڕێی ناڕازیان بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیسلامئاباد
بە دوای بانگەوازی گرووپی سیاسی - ئاینزایی " تەحریکی لەببەیکی پاکستان " هەزاران ناڕازی لە شارەکانی لاهوور و ئیسلامئاباد هاتنە سەر شەقامەکان .
ڕۆژی پێنجشەمە 9 ئوکتوبری 2025 تەحریکی لەبەیکی پاکستان "TLP" خۆپیشاندانێکی بە ناوی ڕێپێوانی ملوێنی لەبەیک یا قودس بۆ پشتیوانی لە فەلەستین دەسپێکرد . ئامانجی سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیسلامئابادە . ئەمڕۆ ناڕازیانی پاکستانی لە ئیسلامئاباد کاتێ کە هەوڵیان دەدا بەرەو بینای باڵوێزخانەی ئەمریکا بڕۆن، پۆلیسی پاکستان لەگەڵیاندا تێکهەچوون . لە لاهوریش ناڕازیان لە کاتی چوون بەرەو ئیسلامئاباد هێزەکانی پۆلیس بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسکڕێژ و باتووم هەوڵیان دا تا گردبوونەوەکە ڕابگرن. لە کاردانەوە بە ئەوکارەی پولیس ناڕازیانیش دەستیان کرد بە بەرت تێگرتن و سووتاندنی بەربەست و لەمپەرەکان .