ئۆلیانۆف: ئاژانس دۆسیەی ئێران لە چوارچێوی سیستەمی چاودێریدا لێک دەداتەوە
باڵوێزی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا لە شاری ڤییەنا ڕایگەیاندووە کە بە کۆتایی هاتنی ماوەی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ بە کردەوە کۆتایی دێت و لەمەودوا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تەنیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تۆکمەی سیستەمەکانی چاودێری و کۆنترۆڵدا دەتوانێت پرس و بابەتی هاوپێوەند بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بخاتەبەر لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە.»
میخائیل ئۆلیانۆف ئەمڕۆ ڕایگەیاند: «سبەی شەممە ١٨ی ئۆکتۆبر ماوەی جێبەجێکرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ی پشتڕاست کردبووەوە کۆتایی دێت و بە کۆتایی هاتنی ماوەی ئەم ڕێککەوتنە، ئاژانس دەتوانێت لەمەودوا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تەنیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تۆکمەی سیستەمەکانی کۆنترۆڵ و چاودێریدا لێکبداتەوە.»
ناوبراو وتیشی: «بە کۆتایی هاتنی ماوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئێمە ڕەوشێکی تازە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبینین.»