تشرینی یه‌که‌م 19, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژ بە بەمیلیتاریزەکردنی یەکێتیی ئەورووپا و شەڕی دژ بە ڕووسیا لە ڤیانا

لە ڤیانای پێتتەختی ئوتریش، سەدان کەسی ناڕازی لە بەسەربازیکردنی یەکێتیی ئەورووپا و شەڕی دژ بە ڕووسیا، لەسەر شەقام کۆبوونەوە.

خۆپیشاندەران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە ژێر ناوی بزووتنەوەی ئاشتی، بە گرتنە دەستی ئاڵای ئوتریش و هەروەها لافیتەگەلێک بەم ناوەڕۆکانەوە: "نا بۆ ناتۆ"، "نا بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا"، ئەورووپا دەبێت ئاشتیانە بێت"، کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە حکومەتی ئوتریش بە پێچەوانەی بێلایەنیی باسکراو لە یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە و خواستی خەڵکی ئوتریش بۆ ئاشتی دەجووڵێتەوە. هەروەها هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ زیاترکردنی بودجەی سەربازی و بەرەڤانی، نیشاندەری خۆئامادە کردنی ئەم کیشوەرەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا لە داهاتوودایە.

دانوستانکارانی ئەنجومەن و پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنێکی کاتییان لەسەر بەرنامەی پیشەسازیی بەرگریی ئەورووپا (ئی دی ئای پی) ڕاگەیاند کە بودجەیەکی ١.٥ ملیار یۆرۆیی تەرخانکراوە بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٢٥ تا ٢٠٢٧.

سەرپەیڤ