تشرینی یه‌که‌م 21, 2025 20:36 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی چین لە پەیمانی سەربازیی ئەمریکا، ئوسترالیا و ئینگلیز

حکومەتی چین دیسان ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی سەربازی سێ لایەنە لە نێوان ئوسترالیا، ئینگلیز و ئەمریکا و وشداریدا کە ئەم هاوکارییە سەربازییە دەبێتە هۆی مەترسی پەرەسەندنی زیاتری چەکی ئەتۆمی.

"گۆجی ئاکۆن" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: "چین هەموو جارێ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەم هاوکارییە و ئەم هاوپەیمانییە ناسراو بە ئاوکوس (AUKUS) دەربڕیوە کە لە پێناو بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ژێردەریایی ئەتۆمی و تەکنەلۆژیای سەربازی پێشکەوتووی دیکە داڕێژراوە. ئێمە نەیاری پێکهاتنی بلوکگەلی سەربازی دژ بە یەک و هەر چەشنە هەنگاوێکین کە ببێتە هۆی زیاتربوونی مەترسیی پەرەی چەکی ئەتۆمی و ململانێ و ڕکابەرایەتی چەکەمەنی لە جیهاندا زیاتر بکات."

پەیمانی ئاوکوس (AUKUS) ساڵی 2021 واژۆ کراوە و گواستنەوەی لانیکەم سێ ژێردەریایی ئەتۆمی کلاسی ڤیرجینیا لە ئەمریکا بۆ ئوسترالیا دەگەڕێتەوە. یەکەم ژێردەریاییەکان بڕیارە لە ساڵی 2032 ڕادەست بکرێن.

سەرپەیڤ