پەسەندکرانی نۆزدەهەمین پاکێجی بایکۆتی یەکێتی ئوروپا دژی ڕووسیا
تشرینی یهکهم 23, 2025 13:27 Asia/Tehran
ئەنجومەنی یەکێیتی ئوروپا ڕۆژی پێنجشەمە نوزدەهەمین پاکێجی بایکوتەکانی دژی ڕووسیای بە ئامانجی بەرتەسک کردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی مسکو لە شەڕی ئۆکراین پەسەند کرد.
"کایا کالاس" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە بەیاننامەیکدا بە ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە وتی : ئێمە نوزدەهەمین پاکێجی بایکۆتیمان پەسەند کرد کە بەشی وزە ، بانکەکان، ناوەندەکانی دراڤ گۆڕینەوە و کومپانیاگەلێک لە چین دەگرێتەوە . 69 کەس و دامەزراوەی تازە ناویان خراوەتە نێو پێڕستی بایکوتەکانەوە . یەکێتی ئوروپا لەو پاکێجەدا هەروا بایکۆتگەلێکی بەسەر پێنج دامەزراوەی بلاڕووسیدا سەپاندووە .